Skip Navigation

National Geographic Society This program is distributed in the U.S. and Canada by National Geographic and EHD. [learn more]

Multilingual Illustrated DVD [Tutorial]

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


 
Download English PDF  Download Spanish PDF  Download French PDF  What is PDF?
 

Embryonic Development: 4 to 6 Weeks

Chapter 11   4 Weeks: Amniotic Fluid

‏له چوار هه‌فته‌دا ‏په‌رده‌یه‌كی ره‌نگئاوی ده‌وری ئاوله‌مه‌که‌ ده‌دات ‏له‌ تووره‌كه‌یه‌كی پڕ له شله‌دا. ‏ئه‌م شله‌ پاکژکاره‌، ‏پێی ده‌گووترێ شله‌ی ئه‌منیۆتیک ‏که ئاوله‌مه‌که له‌ برینداری ده‌پارێزێ.

Chapter 12   The Heart in Action

‏دڵ تێكڕا نزیکه‌ی 133 جار له‌ خووله‌كێكدا لێ ده‌دات.

‏بڕوانه‌ كه‌ چۆن دڵ ره‌نگ ده‌گۆڕێ. ‏هه‌ر كه‌ خوێن ده‌چێته‌ژوور و دێته‌ده‌ری سکۆڵه‌کانیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانێکدا.‌

‏دڵ نزیکه‌یی ‏54 ملیۆن جار پێش له‌دایکبوون لێده‌دات ‏‌زیاتر له 3.2 بلیۆن جار ‏له ماوه‌ی ژیانی 80 ساڵدا لێده‌دات.

Chapter 13   Brain Growth

‏گه‌شه‌كردنی خێرای مێشك به‌هۆی گۆڕانی‌ روخساریه‌وه‌ دیاره‌ ‏له‌ مێشکی پێشه‌وه‌، ‏مێشکی ناوه‌راست، ‏و مێشکی دواوه‌.

Chapter 14   Limb Buds

‏گه‌شه‌كردنی چوارپه‌ل ده‌ستپێ ده‌کات ‏له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی گۆپكه‌ی چوارپه‌لدا له چوار هه‌فته‌دا.

‏پێست له‌م کاته‌دا زۆر ته‌نکه‌ ‏له‌به‌ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ستووری یه‌ک خانه‌یه‌‌.

‏هه‌ركه‌ پێست ئه‌ستوور ده‌بێ ‏ره‌نگه‌ئاویه‌كه‌ی له‌ده‌‌ست ده‌دات؛ ‏ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که‌ ئێمه‌ ته‌نیا ده‌توانین چاو له‌ گه‌شه‌کرنی ئۆرگانه‌ ناوه‌کیه‌کان ‏بۆ ماوه‌ی مانگێکی تر بكه‌ین.

Chapter 15   5 Weeks: Cerebral Hemispheres

‏له‌ نێوان 4 بۆ 5 هه‌فته‌دا ‏مێشك به‌رده‌وامه له گه‌شه‌سه‌ندنێكی خێرادا ‏و دابه‌ش ده‌بێ بۆ 5 به‌شی ئاشکراوه‌.

‏سه‌ر نزیكی 3/1ی قه‌باره‌ی ئاوله‌مه‌که‌ پێکدێنێ

‏شێوه‌ی نیمچه‌گۆی مێشك ده‌رده‌که‌وێ ‏ورده‌ورده‌ ده‌بێ به‌ گه‌وره‌ترین به‌ش له‌ مێشك.

‏ئه‌رکه‌کان له‌ کۆتایدا کۆنترۆڵ ده‌کرێن له‌لایه‌ن شێوه‌ نیمچه‌گۆی مێشكه‌وه‌ ‏که‌ ئه‌م به‌شانه‌ ده‌گرێته‌خۆ هۆش، فێربوون ‏بیرکردنه‌وه‌، ئاخافتن،بینین ‏بیستن، جووڵه‌ خۆرسکه‌کان ‏و کێشه‌ چاره‌سه‌رکردن.

Chapter 16   Major Airways

‏له‌ سیستمی هه‌ناسه‌داندا، ‏قه‌ده سه‌ره‌کیه‌کانی راست و چه‌پی سیه‌کان ئاماده‌ن ‏و له‌ کۆتایدا ده‌لكێن به‌ ‏بۆری هه‌ناسه‌دان یان كڕكڕۆكه‌وه‌، ‏له‌گه‌ڵ سیه‌کاندا.

Chapter 17   Liver and Kidneys

‏سه‌رنج بده‌ كه‌‌ جگه‌ری گه‌وره هه‌ناو پڕده‌کاته‌وه ‏له‌ته‌نیشت لێدانی دڵه‌وه‌.

‏گورچیله هه‌میشه‌یه‌كان له 5 هه‌فته‌دا ده‌رده‌که‌ون

Chapter 18   Yolk Sac and Germ Cells

‏تووره‌كه‌ی زه‌ردێنه‌ خانه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی تێدایه‌ ‏كه‌ پێیان ده‌گووترێ خانه‌كانی جێرم. ‏له 5 هه‌فته‌دا ‏خانه‌كانی جێرم نیشته‌جێی ‏ئۆرگانه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان ده‌بن ‏له‌ ته‌نیشت گورچیله‌کانه‌وه‌.

Chapter 19   Hand Plates and Cartilage

‏هه‌روه‌ها له‌ هه‌فته‌ی 5دا ‏ئاوله‌مه‌ په‌له‌کان گه‌شه‌ پێده‌دات ‏و پێکهێنانی کڕگڕاکه‌ ده‌ست ده‌کات له 5 هه‌فته‌و نیودا

‏لێره‌دا په‌لی چه‌پ ده‌بینین ‏و مه‌‌چه‌ک له 5 هه‌فته‌ و 6 ڕۆژدا


Add a Comment

Your Name: Log In 3rd-party login: Facebook     Google     Yahoo

Comment: